كوردى

سعودیە هۆشداریی لە بارەی میلیشیایەکی نزیک لە ئێران دەدات

 

نێردەی هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو شوێنێک میلیشیای حزبوڵڵا دروست دەکات.

 

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 20.4.2017، عەبدوڵڵا ئەلموعەلیمی، نێردەی هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، رایگەیاند، ”ئێران پشتگیریی میلیشیا تائیفییەکان دەکات“.

 

عەبدوڵڵا ئەلموعەلیمی هۆشداریی داوەتە وڵاتانی جیهان و رایگەیاندووە، ئێران لە هەر کوێ بتوانێ، میلیشیای حزبوڵڵا دروست دەکات.

 

نێردەی هەمیشەیی سعودیە لە نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوایە میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی دژی خەڵکی سووریا شەڕ دەکات و ”گوێ بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان نادات“.

 

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە، حزبوڵڵای لوبنانی و ئێران بە ناردنی چەک و سەرباز، پشتگیریی رژێمی سووریا دەکەن و شەڕی دژی ئۆپۆزیسیۆن دەکەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

قد يعجـــــبك ايضا

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *