كوردى

ئه‌ردۆغان: كورد گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆی

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

سه‌رۆككۆماری توركیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌زیادبوونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ڵێ له‌ باكووری كوردستان و گوتی “برایانی كوردمان له‌ ناوچه‌كانی باشوور و باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی خۆیان”. 

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی تایبه‌تیدا له‌باره‌ی ئه‌نجامی گشتپرسی له‌ باكووری كوردستان رایگه‌یاند، برایانی كوردمان و خەڵكی ناوچەکە گەڕاونەتەوە سەر ئەسلی خۆیان. سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە ، لەسەرەتای دەستپێکی کاری سیاسیدا چووەتە ئەو ناوچانە، کە خەڵکانی موحافەزەکار و دروستن. 

ئەردۆغان هه‌ر له‌باره‌ی باكووری كوردستانه‌وه‌ گوتی “خەڵکی ناوچەکەمان، بەداخەوە لەرێی هەڕەشە و چەندین بارودۆخی دیكه‌وه‌ کە بۆیان دروستکرا، کات هەبوو دەکوژران، دەردەکران، دیموگرافی ناوچەکەیان گۆڕدرا. به‌ڵام له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی یه‌کساڵدا ئۆپه‌راسیۆنی جددیی بۆ سه‌ر تیرۆر ده‌ستیپێکرد و له‌ماوه‌ی 20 مانگی رابردوودا نزیکه‌ی 11 هه‌زار تیرۆریست کوژراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا له‌ دۆڵی به‌ستله‌ر له‌ شرناخ 26 تیرۆریست کوژران”. 

سه‌رۆكکۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌رێگه‌ی وه‌رچه‌رخانی شارسازییه‌وه‌، دووباره‌ ئه‌و ناوچانه‌ بنیات ده‌نێنه‌وه‌ و رایگه‌یاند ”ئه‌و ناوچانه‌ له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوێکدا زۆر جیاواز ده‌بێت و به‌خێرایی ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و خوشک و برا کوردانه‌م که‌ له‌وێوه‌ هه‌ڵاتوون، دووباره‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ وحاڵ و زێدی خۆیان و له‌خۆشی و ئارامیدا له‌وێ درێژه‌ به‌ژیانیان ده‌ده‌ن”.

رۆژی یەکشەممە 16-4-2017 خەڵکی تورکیا لە گشتپرسییەکدا بۆ گۆڕینی 18 ماددەی دەستووری ئەو وڵاتە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و لەئەنجامدا 51.4% -ی خەڵک دەنگیان بە بەڵێ داو لە بەرامبەردا 48.6% -ی خەڵک دەنگیان بە گۆڕانکارییەکە نەدا و بەو پێیە دەنگی بەڵێ سەرکەوت.

بەپێی ئەنجامەکانی گشتپرسییەکەی تورکیا لە 21 شاری باکووری کوردستان، لە 11 شار دەنگی “بەڵێ” سەرکەوتووە و لە 10 شارەکەی دیکەش هاونیشتمانیان دەنگیان بە “نەخێر”دا.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك