كوردى

چیرۆکی خۆبەخشێکی سوێدی لە باشووری کوردستان

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

تۆنی ئێکمان ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەیە کە لەلایەن پەکەکەوە دەستگیرکرابوو، دوای ئازادکردنی باس لەوە دەکات پەکەکە وێنەی ڤیدیۆییان گرتووە و فیلمیان لەسەر دروستکردوە، بۆیە هەستێکی ناخۆشی بۆ دروست بووە و بە مەترسی زانیوە.

پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەکە دەڵێت، چەکدارەکانی پەکەکە هەڕەشەیان لێدەکردم کە دەمگوازنەوە بۆ نێو زیندانێک لە سووریا.

ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدییەی کە لە کۆتایی مانگی رابردوو لەلایەن هێزێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە شنگال دەستبەسەرکرا، لە دوای ئازادبوونی چیرۆکی خۆی بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.

تۆنی ئێکمان بە رۆژنامەیەکی سوێدی راگەیاندووە، لەو ماوەیەدا کە لە ژێر دەستی پەکەکەدا بووە، هەستی بەترسێکی زۆر کردووە و دەڵێت، “چەکدارانی پەکەکە وێنەیان گرتم و فیلمی ڤیدیۆییان لەسەر دروستکردم، ئەوەش وایلێکردم هەست بە ترسێکی زۆر بکەم، کە هاوشێوەی دیلەکانی ژێر دەستی چەکدارانی داعش دوای تۆمارکردنی دیمەنی ڤیدیۆیی بمکوژن”. 

ئێکمان لە بارەی مامەڵەی ئەو هێزەی سەر بە پەکەکە لە شنگال دەڵێت، هەڕەشەیان لێدەکردم کە دەمگوازنەوە بۆ نێو زیندانێک لە سووریا. 

ئەو پێشمەرگە خۆبەخشە سوێدیە لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و داواکاری ئەو هێزە کوردییە، دەڵێت “چەکدارانی پەکەکە کاخەزێکیان لەبەردەمم داناو گوتیان بیخوێننەوە، کە لێی نوسرابوو من بە ئارەزووی خۆم پەیوەندیمان بە پەکەکەوە کردووە”. 

ئێکمان لە کاتی مانەوەی لەژێر دەستی ئەو هێزەی سەر بە پەکەکە توانیویەتی دەستی بگات بە مۆبایلێک و پەیوەندی بە برایەکییەوە بکات و داوای لێکردووە رۆژنامەکانی سوێد ئاگاداربکاتەوە، کە ئەو لەلایەن هێزیکی کوردییەوە دەستگیرکراوە، هەر ئەمەش دەبێتە هۆی ئازادکردنی ئێکمان و دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆیی.

پێشتر لە راگەیەندراوێکیدا وەزارەتی پێشمەرگە لە رۆژی سێشەممە، 28-3-2017 رایگەیاندبوو، پێشمەرگەیەکی خۆبەخش بەناوی تۆنی ئێکمان لە سنووری شنگال لەلایەن هێزێکی سەر بە پەکەکەوە رفێندراوە. 

وەزارەتی پێشمەرگە هەر لە راگەیێندراوەکەیدا، هێزەکانی پەکەکەی بە بەرپرسیار دانابوو لە ژیانی ئێکمان و داواشی لە پەکەکە کردبوو بە زووترین کات ئازادی بکەن.

تۆنی ئێکمان تەمەنی 51 ساڵە، ماوەی ساڵ و نیوێک بوو هاتبووە نێو ریزەکانی پێشمەرگە، لە ماوەی مانەوەشیدا لە سنووری کەرکووک و دواتریش لە سنووری شنگال شانبەشانی هێزەکانی پێشمەرگە لە دژی داعش لە سەنگەردا بووە.  

داڕشتنەوە: راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك