كوردى

لە تەقینەوەیەکدا سێ سەرباز لە بەسرا کوژران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەھۆی تەقینەوەیەک لە شاری بەسرای باشووری عێراق، بە لایەنی کەمەوە سێ سەرباز كوژران و سێی دیکەش بریندار بوون.

جەبار ئەلسەعیدی سەرۆکی لێژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرا رایگەیاند ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە کاروانێکی سەربازی لە ناوچەی ئەلرومەیلە تەقیوەتەوە.

ئەلسەعیدی ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی تەقینەوەکەوە سێ سەرباز کوژران و سێی دیکەش بریندار بوون. راشیگەیاند لە شوێنی رووداوەکە ئۆتۆمبێلێکی دیکەش تەقیوەتەوە، بەڵام کوژراو و برینداری لێ نەکەوتووەتەوە.

تاوەکو ئێستە ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك