كوردى

رەوتی حیکمە بۆ رووداو: کورد ژێردەستە نییە تا بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

سەرکردەیەکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایدەگەیێنێ، پێشوازی لە شاندی هەرێمی کوردستان دەکەن. دەشڵێت: “شتێک نییە بەناوی ناوچەی کێشەلەسەر، هەروەها کورد ژێردەستە و داگیرکراو نییە تاوەکو بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات”.

حەبیب تەرفی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی بەسەرۆکایەتیی عەممار حەکیم و ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، پێشوازی لەو شاندەی هەرێمی کوردستان دەکەن کە بڕیارە سەردانی بەغدا بکات و لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان بکات.

لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان حەبیب تەرفی گوتی: “لە هیچ بڕگە و ماددەیەکی دەستووری عێراقدا ئاماژە بە گشتپرسی نەکراوە، ناشکرێت بەشێک لە زۆرینەی عێراق جیابێتەوە”.

لەبارەی مافی چارەی خۆنووسین، ئەو سەرکردەیەی رەوتی حیکمەی نیشمانی گوتی: “مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلانی داگیرکراو و ژێردەستە و چەوەساوەیە، نەک بۆ کورد، کە لە عێراقدا ماف و دەسەڵاتی تەواویان هەیە”.

تەرفی، گشتپرسی باشووری کوردستانی بە “مەترسیدار”زانی بۆ سەر ئاسایشی عێراق و وڵاتانی ناوچەکە، لەبارەی ناوچە کێشە لەسەرەکانیش گوتی: “شتێک نییە بەناوی ناوچەی کێشەلەسەر، هەموو ئەو ناوچانە عێراقین، چونکە ناوچەی کێشە لەسەر لەنێوان دوو دەوڵەت دەبێت، نەک لە نێوخۆی وڵاتدا”.

رەوتی حیکمەی نیشتمانی حیزبێکی نوێیە لە عێراق و لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی جیابووەتەوە، هەروەها عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات. ناوبراو رۆژی دووشەممە 24-7-2017 لە گوتارێکدا لە بەغدا گوتاری وازهێنانی لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی پێشکەش کرد و حیزبە نوێیەکەی راگەیاند.

بڕیارە  رۆژی دووشەممە 14-8-2017، شاندی دانوستاندنکاری گشتپرسیی کوردستان بچێتە بەغدا و سەرەتای گفتوگۆی جیابوونەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و سەرکردە و بەرپرسانی باڵای بەغدا دەستپێبکات. 

پێداچوونەوي: دەرباز ساڵح

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك