بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی وڵاتان کۆدەبێتەوە

0

رووداو - هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-1-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتانی جیهان لە هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەکۆبوونەوەی بارزانی و کۆنسوڵەکاندا باسی شەڕی #داعش و قەیرانی سیاسی هەرێمی کوردستان و پرسی سەربەخۆیی دەکرێت.

کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی وڵاتانی جیهان لەکاتێکدایە، هەرێمی کوردستان شەڕی #داعش دەکات و ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لەنێوخۆی عێراق و لە رۆژئاوای کوردستانیش روویان لە باشووری کوردستان کردووە. هەرێمی کوردستان پێویستی بە هاوکاری وڵاتان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی #داعش و هاوکاریکردنی ئاوارەو پەنابەران.

20 کۆنسوڵخانەی وڵاتانی جیهان و شەش کۆنسوڵخانەی فەخری و چوار ئۆفیسی هاوکاری و هەماهەنگی لە هەرێمی کوردستاندا هەن.

يمكنك قراءة الخبر في المصدر من هنا :Rudaw رووداو