كوردى

لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمۆبێلەوە هۆشداری ده‌درێته‌ بازرگانان

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

لە نووسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتى گومرگى باشماخ ئاگادارییەک ئاڕاستەى بازرگانان و کۆمپانیاکانى هاوردەکردنى ئۆتۆمۆبێل كراوه‌ کە نابێت بەبێ ڕێنمایی دیاریکراو ئۆتۆمۆبێل هاوردە بکەن.

 

لەو نووسراوەدا کە وێنەیەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە،هاتووە “لایەنە پەیوەندیدارەکان و بازرگانان و کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی ئۆتۆمۆبێل ئاگادار دەکەینەوە کە ،هەرئۆتۆمۆبێلێک کە مەرجى داخڵبوونى تێدانیە و داخڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت،بە پێى ڕێنماییەکان بڕیارى گەڕانەوەیان بۆ دەدرێت”.

 

له‌ بەشێکی دیکەی نووسراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوه‌ کە بەوهۆیەوە پێویستە بە زووترین کات ئەو جۆرە ئۆتۆمۆبێلانە بگەڕێندرێنەوە بۆ وڵاتى لێ هاوردەکراو بە پێچەوانەوە بەپێى یاسایى گومرگ ئەگەر لەماوەى (٣٠) ڕۆژدا نەگەڕێنرێتەوە، دەستى بەسەردا دەگیرێت و دەبێتە موڵکى میرى خاوەنى ئۆتۆمۆبێلەکە مافى وەرگرتنەوەى نابێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك