كوردى

دەوڵەتی یاسا: مالیكی و عەبادی و عامری نابنە كاندیدی سەرۆك وەزیران

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەركردەیەكی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند هیچ یەك لە نووری مالیكی سەرۆكی لیستی دەوڵەتی یاسا و حەیدەر عەبادی سەرۆكی لیستی نەسر و هادی عامری سەرۆكی لیستی فەتح، كە براوەی دووەم و سێیەم و چوارەمی هەڵبژاردنەكانن، كاندید ناكرێن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران.

ئەمڕۆ چوارشەممە سەعد مەتڵەبی سەركردە لە دەوڵەتی یاسا دووپاتی كردەوە مالیكی عەبادی و عامری پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق وەرناگرن. هەروەها ئاماژەشی بەوەدا كە لیستەكەیان دەرگای وتوێژی لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان واڵا كردووە، تەنها لیستی سائیرونی موقتەدا سەدر نەبێت، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقە.

 

مەتڵەبی هەروەها گوتی ئەوان لەبەر هۆكارێك لە لیستی سائیرون دوور كەوتوونەتەوە، ئەویش نزیكی لیستەكەیە لە سعوودیە و دووركەوتنەوەیەتی لە بەرەی بەرگری. بۆیە بیركردنەوەمان لەگەڵ لیستی سائیرون یەك ناگرێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش دا كە هەوڵەكانیان بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیەی كە لیستی دەوڵەتی یاسا بەڵێنی داوە بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی زۆرینەی سیاسی، گوتیشی لەم كارەیاندا قۆناخی بەرچاویان بڕیوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك