كوردى

شاره‌زایه‌كى خۆراك: له‌ هه‌موو كاتێكدا خواردنى ماست و ماسى زیانبه‌خش نییه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

شاره‌زایه‌كى بوارى خۆراك ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر خواردنى ماست و ماسى به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێـت كه‌ ته‌نها له‌یه‌ك حاڵه‌تدا خواردنى ئه‌و دوو خۆراكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ زیانبه‌خشه‌.

 

له‌شكر حه‌مید، شاره‌زاى بوارى خۆراك و سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”هه‌ر له‌ كۆنه‌وه‌ گوتراوه‌ كه‌ خواردنى ماست و به‌رهه‌مه‌كانى شیره‌مه‌نى له‌گه‌ڵ ماسى خراپه‌ و‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌ستیارى یان به‌ڵه‌كى پێست، به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه‌ له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا وه‌ك یه‌ك نییه‌”.

 

ئەو شارەزایەی بواری خۆراک، ئەوەشی خستە روو، کە هۆكارى دروستبوونى هه‌ستیارى یان به‌ڵه‌كى پێست له‌ خواردنى ئه‌و دوو خۆراكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خراپبوونى ماسییه‌كه‌ كه‌ به‌كتریای له‌ناودا دروست بووه‌، له‌كاتى خواردنیدا له‌گه‌ڵ ماست و شیره‌مه‌نى كارلێك ده‌كات و هه‌ستیارى پێست بۆ بخۆره‌كه‌ دروست ده‌كات.

 

سه‌رۆكى لیژنه‌ى ته‌ندروستیی سلێمانى، داواى له‌ هاووڵاتیان و فرۆشیارانى ماسى كرد كه‌ خۆیان له‌ فرۆشتن و كڕینى ماسى خراپبوو بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان ته‌ندروست بن و تووشى ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ نه‌بن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك