كوردى

"ئەگەر حكوومەتی نوێی عێراقی پێك نەهێت و دوا بكەوێت كێشە و نائارامی دروست دەبێت"

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران: هەوڵێكی ئێرانی هەیە تا پەیوەندییەكانی كورد و شیعە لە عێراق چاك بكرێتەوە

نازم عومەر دەباغ، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە گفتوگۆیەكی تایبەتی (باس)دا قسە لەسەر پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و تاران دەكات و ئاماژەش بەوە دەكات، كە ئێران لە هەوڵدایە كورد و پێکاهەتە غەیرە کوردەکانی شیعە نزیك بكاتەوە و كێشەكانی كورد لە عێراق چارەسەر بكرێت.

سەرەتا ئاماژەی بە پەیوەدیبەكانی هەولێر و تاران كرد و گوتی: “خوازیاری ئەوەین كەوا پەیوەندییەكانی تاران و هەولێر لە جاران باشتر ببێتەوە، كاتێك ئێران لەسەر ئاستی بازرگان و بەرپرسانی باڵای حكوومەت لە كۆنفرانسی پەرەپێدانی ئابووری لە هەولێر بەشدارییان كرد، نیشانەی ئەوەیە كۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی لە هەرێمی كوردستانە”.

ئەوەش دەخوازێت، كە هەرێمی كوردستان و حكوومەتەكەی پارێزگاری لە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران بكەن و بەرەو پێشەوەی ببەن، گوتیشی: “پێشبینی دەکەم کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو لایەکەوە بەرەو پێشەوە بچێت، دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ریفڕاندۆم، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە کە پەیوەندییەکانی وەکوو حاڵەتی پێشتر و تەنانەت باشتر لە پێشووش بگەڕێنێتەوە”.

گوتیشی: “چونکە ئێمە مێژوو، جوگرافیا، فەرهەنگ و دینی هاوبەشمان لەگەڵ ئێراندا هەیە، هەروەها ڕابردوویەکی هاوبەشی زۆریشمان بۆ هاوکاریی پێکەوەیی هەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەمانە، من چاوەڕوان دەکەم پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو باشتر بوون بڕوات و گەشەی زیاتر بستێنێت”.

هەندێك دەروازەی سنووری لەنێوان هەرێمی كوردستان و ئێراندا هەن، سەبارەت بەوەی بۆچی ئەو دەروازانە بە فەرمی ناكرێن، دەباغ گوتی: “بەنێودەوڵەتی نەكردنی ئەو دەروازە سنوورییانە مەسەلەیەكی كۆنە، پەیوەندیی بە بواری سیاسییەوە نییە، بەڵكوو پەیوەندیی بە خودی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە، لە كابینەی شەشەمدا بڕیارمان لە كۆماری ئیسلامیی ئێران وەرگرت دوو دەروازەی تری سنووری، كە یەكیان سەردەشت بوو، بكرێنە مەرزی نێودەوڵەتی، بەڵام لە هەرێمی كوردستان و بەغدا گیری خوارد و مایەوە، هەوڵ هەیە و ئومێدمان هەیە ئەو مەرزانە بەنێودەیوڵەتی بكرێن و كێشەكانیان چارەسەر بكرێن”.

سەبارەت بە روانینی ئێستای بەرپرسانی ئێرانی بۆ قەوارەی هەرێمی كوردستان، نوێنەركەی حكوومەت لە تاران گوتی: “كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراقدا دیدی ستراتیژییە بۆ كورد، بەڵام لە چوارچێوەی عێراقێكی یەكپارچە و پابەندبوون بە دەستووری هەمیشەیی عێراق، لەوە دەرچێت ئەوان پشتیوانیی هەرێم ناكەن، لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی لە عێراقدا ئێران بەردەوام دەبێت لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان، چونكە بەرپرسانی ئێرانی وا دەڕواننە هەرێمی كوردستان، كە ئەگەر سەقامگیر و ئاسایشی تێدا بێت ئەوە ئاسایشی ئێرانیش سەقامگیر دەبێت”.

نازم دەباغ باوەڕی وایە ئێستا پەیوەندییەكانی كورد و شیعەی عێراق وەكوو پێشوو نییە، گوتیشی: “هەوڵێكی ئێرانی هەیە تا پەیوەندییەكانی كورد و شیعە لە عێراق چاك بكرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ ئەو هاوپەیمانێتییەی كە لە ساڵانی پێشوودا هەبووە، ئێران و بەرپرسە باڵاکانی گەیشتوونەتە ئەو قەناعەتەی كە ئاسایشی عێراق بەوە دێتە دی كە لە داهاتوودا كێشەكانی كورد لە لایەن حكوومەتی عێراقەوە چارەسەر بكرێن، بۆیە نزیكبوونەوەی پەیوەندیی كورد و شیعە نزیكبوونەوەیە لە چارەسەركردنی كێشەكانی كورد”.

روونی كردەوە: “هەر كەسێك لە عێراق لە حكوومەت بێت، دەبێ ئاسایشی ئێران بپارێزێت و بەرژەوەندییەكانی ئێران بپارێزێت، بۆیە دیدی ئێران بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق لەسەر ئەو بنەمایە دەبێت و پشتیوانیی ئەو كەسانە دەكات كە ئەو تێڕوانینانەیان هەبێت”.

ئەو نوێنەرەی كورد لە تاران لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق لەژێر رۆشنایی ئەنجامەكانی ئەو هەڵبژاردنە دەیگوت: “ئێران لەنێوان لایەنەكان هەوڵی سازان و تەبایی دەدات، چونكە ئەگەر حكوومەتی نوێی عێراق پێك نەهێت و دوا بكەوێت كێشە زۆر دەبێت كە كێشە زۆر بوو نائارامی دروست دەبێت، بۆیە بۆ عێراقێكی ئارام و جێگیر دەبێ كێشەكان چارەسەر بكرێن و لایەنەكان لە یەكتر نزیك بكرێنەوە و سازان و رێكکەوتن هەبێت و هەر كەس بە ئەندازەی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بەشدار بێت لە پڕۆسەی سیاسی لە عێراق”.

پێیشی وایە: “لە رووی سەربازییەوە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش شكست بە داعش هێندراوە، بەڵام ئەگەر بمانەوێت كۆتایی بە داعش بهێنین دەبێت هۆكارەكانی پەیدابوونی داعش لەناو بەرین، هۆكارەكانی پەیدابوونی داعشیش بریتیین لە ناتەبایی و نەبوونی ئاسایش و ئارامی”.

دەباغ جەخت دەكاتەوە، دۆخی ئاسایشی ناوچە سنوورییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ئارام و باشە: “كە ئاسایشی سنووری ئارام بێ مانای وایە هەموولایەك پابەندن بەو رێكکەوتنەی كە لەنێوان ئێران و هەرێمی كوردستاندا هەیە، كە هەردوولا بۆ ئارامیی ناوچە سنوورییەكان كردوویانە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك