كوردى

پۆليى به‌لجيكا ته‌قه‌ له‌ خێزانێكى كورد ده‌كات

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا/ غه‌د پرێس:

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، پۆليسى به‌لجيكا ته‌قه‌ى له‌ خێزلنێكى كوردى خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانى كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاويه‌ بۆ غه‌د پرێس وتى، پۆليسى به‌لجيكا ته‌قه‌ى له‌ خێزانى كوردى خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانى كردووه‌، ته‌قه‌كردنه‌كه‌ بووته‌هۆى كوژرانى مناڵى ته‌مه‌ن 3 ساڵ و برينداربوونى دايك و باوكى مناڵه‌كه‌، برينى ژن و مێرده‌كه‌ قورسه‌.

روونيشى كرده‌وه‌، دواى ته‌قه‌ لێكردنيان، پۆلسى ئه‌و خێزانه‌ى ده‌ستگيركردووه‌.

ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد، ئه‌و خێزانه‌ شێوه‌يه‌كى ناياسايى كۆچيان بۆ ئه‌وروپا كردووه‌، كاتێك ويستوويانه‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بۆ به‌ريتانيا بڕۆن، بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌هه‌ڵه‌ بردويانييه‌ته‌ به‌لجيكا، كاتێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ دابه‌زيون، پۆليسى سنورى به‌لجيكا ته‌قه‌ى لێكردوون.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك