كوردى

لیژنەى باڵاى فتوا بڕى سەرفترە و زەکاتى لە هەرێمى کوردستان دیاری کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

لیژنەى باڵاى فتواى هەرێمى کوردستان بڕى سەرفترە و زەکانى دیاریکرد بۆ ڕەمەزانى ئەمساڵ و بۆ هەرکەسێک پێویستە 3 هەزار دینار سەرفترە بدات.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1752018، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، کە وێنەیەی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ئاماژەی بەوە داوە: ”هەر موسڵمانێك باری دارایی ئەوەندە هەبێت كە زیاد بێت لە پێداویستی خۆی و ئەوانەی بژێوی و خەرجییان لەسەرە، ئەوە لە ماوەی شەو و ڕۆژی جەژندا پێویستە سەرفیترە بدات، هی خۆی و ئەوانەش كە خەرجییان دەكات“.

 

لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە موسڵملنان دروستە زەكات و سەرفیترەكانیان بە پارە بدەن بە هەژاران لەبری دانەوێلەكان، بێ هیچ گومان و دوودڵییەك، كەوابوو هەموو تاكێكی موسڵمان ئازادە لەوەی گەنم و دانەوێڵە دەدات لەجیاتی سەرفیترە یان پارە لەسەر ڕای ئیمام ئەبوو حەنیفە بەبێ هیچ كێشەیەكی شەرعی.

 

ئاشکراشی کردووە، کە ئەوەی گەنم یا جۆ یا برنج ئەدات واتە (قوت)، ئەندازەی واجبـی سەرفیترە بۆ هەر مرۆڤێك گەورە یا بچوك، پیاو یا ئافرەت یەك (ساعە) لە قوتی پێوستی ئەو شوێنەی سەرفیترەی تێدا واجب بووە، كێشی یەك ساعیش دەكاتە نزیكەی 2 هەزار و 500 گرام، واتە 2 كیلۆ و 500 سەد گرام، ئەویشی پارە بدات، بۆ هەر كەسێك 30 هەزار دینارە.

 

لیژنەی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان، لە راگەیاندراوەکەدا، باسی فیدیەشی کرد، کە فیدیەی ڕەمەزان، ئەوەی فیدیەی كەوتۆتە سەر ئیتر بە هۆكاری پیری یا نەخۆشی یاخود سكپڕی و شیردان یا هەر عوزرێكی شەرعی، دەتوانێت فیدیەی بدات، بۆ هەر ڕۆژێك شەش سەد گرام لە برنج یا گەنم و هتد، واتە بۆ هەموو مانگەكە 18 كیلۆیە، بەڵام ئەوەی پارە ئەدات ئەوا بەپێی مەزهەبی ئیمامی حەنەفی (فیدیە و كفارە) وەك یەك وایە، بۆیە بۆ هەر ڕۆژێك 3 هەزار‌ دینارە وەك سەرفیترە، وە بۆ تەواوی مانگی ڕەمەزان 90 هەزار دینارە.

 

لە راگەیاندراوەکەدا، بڕی ئەندازەی زەكات بە پارە 4 ملیۆن و 500 هەزرا دینار مەزەندە کراوە، واتە، هەر هاووڵاتییەك ئەم بڕە پارەیەی هەبێت و ساڵی بەسەردا سوڕا بێتەوە ئەوا پێویستە لە هەر ملیۆنێك بڕی 25 هەزار دینار زەكات بدات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك