كوردى

ده‌وڵه‌تى ياسا 3 بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كۆمسيۆن و هێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ره‌تده‌كاته‌وه‌

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس

ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ وێنه‌يه‌كى بۆ غه‌د پرێس هاتووه‌ ده‌ڵێت هيچ راست نييه‌، حكومه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكى په‌رله‌مانى پێكبهێنرێت، كه‌ ده‌يان گومان و تانه‌ى له‌سه‌ره‌، هاوكات سێ بژارده‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م كۆمسيۆن.

عه‌باس موسه‌وى وته‌بێژى ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، هيچ راست نييه‌ حكومه‌تى نوێ له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێك پێكبهێنرێت ده‌يان و پێشێلكارى و گومان و تانه‌ى له‌سه‌ر بێت.

ئيئتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا ده‌شڵێت‌، له‌‌ پێناو راستكردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئێستاى عێراق، به‌رله‌ راگه‌ياندنى ئه‌نجامى كۆتايى هه‌ڵبژاردنه‌كان، پێويسته‌ كۆمسيۆن يه‌كێك له‌و سێ بژارده‌يه‌ جێبه‌جێ بكات، يه‌كه‌م، دووباره‌ جياكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى 5% ده‌نگه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى. دووه‌م، دووباره‌كردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هه‌موو سندوقه‌كانى ده‌نگدان. سێيه‌م، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێويه‌كى گشتى و ته‌واوى و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى نوێ.

هاوكات ده‌وڵه‌تى ياسا داواى به‌ستنى دانيشتنێكى له‌په‌رله‌مان ده‌كات بۆ به‌دواداچوون و چاره‌سه‌كردنى كێشه‌يه‌ك كه‌ كۆمسيۆن بێتوانايه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنى.

داواشى له‌ كۆمسيۆن كرد، وردبينى له‌ ده‌نگه‌كانى هه‌نده‌راندا بكات، چونكه‌ ساخته‌كارى تياداكراوه‌.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك