كوردى

له‌ دره‌وه‌ى حزب كوردێك بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار خۆى كانديد ده‌كات

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غد پرێس

باڵوێزى عێراق له‌ ڤاتيكان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاشكراى كرد، خۆى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئاينده‌ى عێراق كانديد كردووه‌.

عومه‌ر به‌رزنجى باڵوێزى عێراق له‌ ڤاتيكان، له‌ په‌ڕه‌ى تايبه‌تى خۆى له‌ فه‌يسبووك بڵاوى كردۆته‌وه‌، خۆى وه‌ك كانديدى سه‌ربه‌خۆ بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ئاينده‌ى عێراق پێشكه‌ش كردووه‌.

عومه‌ر به‌رزنجى له‌ پۆسته‌كه‌يدا ده‌ڵێت، له‌ماوه‌ى 14 ساڵى خزمه‌ت له‌ كايه‌ى ديبلۆماسيدا شه‌رفمه‌ندبووم به‌ خزمه‌تتان، له‌و ماويه‌دا هه‌وڵمداوه‌ سوربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو عێراقييه‌كان بكه‌م.

ده‌شڵێت، به‌ڵنتان پێده‌ده‌م سه‌رۆك و برايه‌ك و كوڕێكى گوێڕايه‌ڵى عێراق بم.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك