كوردى

بەوێنە.. لە سنووری داقووق تیرۆریستانی داعش گەنجێكی كوردیان ڕفاند  

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

بەرپرسێكی حزبی لە داقووق، ڕای دەگەیەنێت، کە لە سنووری شارۆچكەی داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، تیرۆریستانی داعش گەنجێكی كوردیان ڕفاند.

 

هیوا ڕشید، بەرپرسی ناوچەی پارتی لە شارۆچکەی داقووق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1752018، تیرۆریستانی داعش گەنجێكی كوردیان بە ناوی (شیڤان محەمەد عەزیز) لە نزیك گوندی (فەریق)ی كوردنشینی ناوچەی حەفتەغار لە سنووری شارۆچكەی داقووق ڕفاند”.

 

ئەو بەرپرسەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە رفێنراوەكە بەمەبەستی كشتوكاڵ چووەتە چەمی نزیك گوندی فەریق لەو كاتەدا تیرۆریستانی داعش ڕفاندوویانە.

 

ئاشكراشی كرد، تیرۆریستانی داعش لە دوای نەمانی پێشمەرگە لە سنوری داقووق لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017ەوە جموجۆڵیان لە سنوری گوندەكانی ناوچەی حەفتەغاری سەر بە داقووق زۆر بووە و ئەو تیرۆریستانە بە ئارەزووی خۆیان هاتوچۆ دەكەن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك