كوردى

بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆ ببێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، بڕیارە پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆببێتەوە.

 

سیروان سیرینی، ئەندامی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/5/2018، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەشێك لەپەرلەمانتاران ئەوانەی كە جارێكی تر لەم هەڵبژاردنەدا خۆیان كاندید كردبوو و دەرنەچوبوون، یاخود تێبینیان هەبووە لە سەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و ئەو تەزویراتانەی كە كراوە لە هەندێك شوێن و داوایان كردوە پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و داواكەشیان ئاساییە و بڕیاردراوە رۆژی شەممەی داهاتوو 19/5/2018 پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و ئێمەش بەشداری لەو كۆبوونەوە دەكەین”.

 

ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان هەر كاتێك دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان داوای كۆبوونەوەی بەپەلە بكات ئەوا ئاساییە.

 

ئاشکراشی کرد، کە ئێستا حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقی رووبەڕووی لێپێچنەوە كردووەتەوە بۆ ئەو دەنگۆیانەی كە باس لەوە دەكرێت كە كۆمیسیۆن لە هەندێك ناوچە تەزویریان كردووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك