كوردى

توركیا: عه‌فرین راده‌ستی ئه‌سه‌د ناكه‌ینه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگەیاند ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ راده‌ستكردنی عه‌فرین به‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن دوورن له‌ راستی، توركیا ئه‌و شاره‌ راده‌ستی ئه‌سه‌د ناكاته‌وه‌.

له‌ دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (Die Welt)ـی ئه‌ڵمانی، ره‌جه‌ب ئاكداغ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئاماژه‌ی دا توركیا هیچ نیه‌تێكی نییه‌ عه‌فرین راده‌ستی ئه‌سه‌د بكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، توركیا نایه‌وێت تا هه‌تایه‌ له‌ عه‌فرین بمێنێته‌وه‌، به‌ڵكو ئامانجی توركیا له‌ناوبردنی یه‌په‌گه‌یه‌ كه‌ به‌ گرووپێكی تیرۆریستی ده‌زانن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا كه‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و شاره‌ راده‌ستی خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌و له‌باره‌ی ئه‌ندامبوونی توركیا له‌ یه‌كێتی ئه‌ورووپاشەوە گوتی “توركیا له‌ زۆرێك له‌و وڵاتانه‌ شایسته‌تره‌ كه‌ ئێستە ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورووپان، بۆیه‌ ئامانجی ئێمه‌یه‌ ببینه‌ ئه‌ندام له‌و یه‌كێتییه‌ و له‌ ماوه‌ی 5 ساڵی تر واته‌ تا 2023 توركیا ئامانجیه‌تی بووبێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك