كوردى

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 80 دۆلاری تێپەڕاند

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی یەک بەرمیل خاوی نەوتی برێنت لە دوای کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و بە هۆکاری نیگەرانییە جیۆسیاسییەکانی ناوچەکە، 89 دۆلاری تێپەڕاند.

خاوی برێنت کە لە سەرانسەری جیهاندا بەربڵاوترین بەکارهێنانی هەیە، نرخی یەک بەرمیل لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆدا بۆ 80 دۆلار و 90 سەنت بەرز بووەوە. هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێکساس، بە 72 دۆلار و 31 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بەو شێوەیە نرخی هەردوو جۆرە نەوتەکە لە مانگی تشرینی دووەمی 2014ەوە بەرزترین ئاستیان بە خۆوە بینی.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی پێنج کۆ یەک لەگەڵ ئێران و بڕیاری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا و روونکردنەوەی کۆمپانیاکانی بواری وزە، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك