كوردى

سەرۆكی نوێی كەتەلۆنیا سوێند بۆ پابەندبوون بە دەستووری ئیسپانیا ناخوات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سوێندی خوارد پابەندی ئیرادەی گەلی كەتەلۆنیا بێت

ئەمڕۆ پێنجشەممە كیم تۆرا سەرۆكی نوێی هەرێمی كەتەلۆنیای سەربەخۆییخواز پۆستەكەی وەرگرت، لە ڕێوڕەسمی وەرگرتنی پۆستەكەشیدا، رەتی كردەوە سوێند بۆ پابەندبوون بە دەستووری ئیسپانیا بخوات، بەڵكو تەنها سوێندی بۆ پابەندبوون بە ئیرادەی گەلی كەتەلۆنیا خوارد.

بەهۆی ئەوەی كۆم تۆرا وەكو سەركردەیەكی سەربەخۆییخواز ناوی دەركردووە و بەم هۆیەشەوە لە هەڵبژاردنەكانی كەتەلۆنیا بەرەی سەربەخۆییخواز سەركەوتنیان بەدەست هێنا، بۆ بەشداریكردن لە ڕێورەسمی سوێندخورادنەكەی، هیچ بەرپرسێكی حكوومەتی ئیسپانیا لە بەرشلۆنە ئامادە نەبوون.

رۆژی دووشەممەی رابردوو پەرلەمانی كەتەلۆنیا تۆرایان وەكو سەرۆكی نوێی هەرێمەكە هەڵبژارد، ئەمەش بەهۆی ئەوەی تۆرا ئەندامە لە بزوتنەوەی خوازیاری سەربەخۆیی كەتەلۆنیا.

تۆرا لەگەڵ هەڵبژاردنیدا بە سەرۆكی هەرێمی كەتەلۆنیا، دەمودەست بەڵێنی دا خەبات بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بكات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك