كوردى

ترەمپ كۆچبەرانی بە ئاژەڵ وەسف كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێكیدا، كە گرتە ڤیدیۆییەكەی بڵاوبووەتەوە، كۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتەكەی بە (ئاژەڵەكان) وەسف كردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز گرتەی ڤیدیۆیی لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكای بڵاوكردووەتەوە، كە لە كۆبوونەوەیەكی كۆشكی سپیدا لەبارەی كێشەكانی كۆچبەران لە ئەمریكا، ترەمپ دەڵێ ئیدارەی ئەمریكا دەیەوێ كۆچبەرە نایاساییەكان رەوانەی وڵاتەكانی خۆیان بكاتەوە، بەتایبەتی ئەوانەی لە تاوانی توندوتیژی تێوەگلاون.

ترەمپ هەروەها دەڵێ “كۆچبەری زۆر هەوڵ دەدەنە بەنایاسایی بێنە نێو خاكی ئەمریكاوە، ئێمە ڕێگریان لە ڕێژەیەكی زۆریان دەكەین، دواتریش كە هاتن، بۆ دەرەوەی ئەمریكا وەدەریان دەنێین، ئێوە نازانن ئەمانە چەند خراپن، ئەوانە مرۆڤ نین، ئاژەڵن”

لەمبارەیەوە رۆبەرت كۆستا چاودێری سیاسی ئەمریكی بۆ رۆژنامەی واشنتۆن پۆست گوتوویەتی ئەمە جاری یەكەمینی نیە ناوی ئاژەڵ لە خەڵك بنێ، ترەمپ پێشتریش لە 2015دا هەمان ناوی بۆ مرۆڤ بەكارهێناوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك