كوردى

ئۆپۆزسیۆنی توركیا چاوی بڕیوه‌ته‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مان نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پێناچێت هیچ كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ توركیا بتوانێت ده‌نگه‌كانی له‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زیاتر بێت، به‌ڵام ئه‌ردۆغانیش ناتوانێت له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا 50+1 به‌ ده‌ست بهێنێت و گه‌ڕی دووه‌م یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌ردۆغان و كاندیده‌كانی تر. ئۆپۆزسیۆنی توركیاش له‌ ئه‌گه‌ری به‌ ده‌ست نه‌هێنانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، ده‌یانه‌وێت له‌ په‌رله‌مان زۆرینه‌ بن.

راسته‌ سیسته‌می توركیا سه‌رۆكایه‌تییه‌ و ئه‌وه‌ی ببێته‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆك پێویسته‌ پارته‌كه‌شی له‌ په‌رله‌مان زۆرینه‌ بێت تا بتوانێت به‌ ئاره‌زووی خۆی یاساكان تێپه‌ڕێنێت و بڕیارنامه‌ ده‌ربكات.

زۆربه‌ی ده‌زگا راپرسییه‌كانی توركیا پێیانوایه‌، ده‌نگه‌كانی ئه‌ردۆغان به‌ ته‌نیا له‌ ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی زیاتره‌، واته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌نگی زیاتر ده‌هێنێت و له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیش كه‌ له‌ هه‌مان رۆژدا ئه‌نجام ده‌درێت ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی له‌ هی ئه‌ردۆغان كه‌متر ده‌بێت.

ئۆپۆزسیۆنی توركیا، چاوی له‌وه‌یه‌ تا له‌ په‌رله‌مان ببێته‌ زۆرینه‌، هه‌ر بۆیه‌ هاوپه‌یمانی له‌ نێوان 5 پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا به‌ ناوی هاوپه‌یمانی (میلله‌ت) پێكهاتووه‌ و پلانیان داناوه‌ تا له‌ناو په‌رله‌مان رێگه‌ له‌ ئه‌ردۆغان بگرن تا نه‌توانێت ئه‌وه‌ی ویستی ئه‌نجامی بدات.

ئه‌گه‌ر ئاكپارتی و مه‌هه‌په‌ كه‌ به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن نه‌توانن له‌ناو په‌رله‌مان زۆرینه‌ بن، ئه‌وكات ئه‌ركی ئه‌ردۆغان زۆر قورس ده‌بێت و ناتوانێت بڕیاره‌ یاساییه‌كان بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بۆیه‌ ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی چه‌ند میتینگێكه‌وه‌ ده‌نگی ئاكپارتی بكاته‌ زۆرینه‌، به‌ڵام ده‌زگای راپرسی (ماك) ئاشكرای كردووه‌ هاووڵاتیانی توركیا زۆر نیگه‌رانن له‌ ئاكپارتی و نایانه‌وێت جارێكی تر ئه‌و پارته‌ زۆرینه‌ بێت.

كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ كه‌ گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیایه‌، له‌ چه‌ندین میتینگدا گوتوویه‌تی ئه‌وان وه‌كو پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا چاویان له‌ 400 كورسی په‌رله‌مانییه‌ له‌ كۆی 600 كورسی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك