كوردى

پارێزگاری سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆمەتبار دەكات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“كۆمسیۆن بەرپرسیارە لە هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و بەریەكەوتنێكی سیاسی”

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە نامەیەكدا بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، تۆمەتباریان دەكات بەكەمتەرخەمی و گوێ نەدان بە سكاڵاكانی لایەنە سیاسییەكان، دەشڵێ كۆمسیۆن بەرپرسیار دەبێت لەهەر لێكەوتەیەكی خراپ و بەریەكەوتنێكی سیاسی.

هەڤاڵ ئەبوبەكر كە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە، بەهۆی ئەوەی لە هەڵبژاردنی نوێی رابردووی پەرلەمانی عێراقدا، بزووتنەوەكەیان زیانی بەركەوتووە و دەنگێكی كەمتری هێناوە لەوەی چاوەڕوانیان دەكرد، یەكێتیان تۆمەتبار كردووە بە بردنی دەنگەكانیان، بەڵام تا ئێستە كۆمسیۆن لە بەدواداچوونەكانیدا ئەمەی بۆ پشتڕاست نەكراوەتەوە و وەڵامی ئەرێنی نەداونەتەوە.

لە نامەكەی هەڤاڵ ئەبو بەكردا هاتووە “ئێمه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی، بێلایه‌نانه‌ و یاساییانه‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڵێن و لێدوانه‌ ڕه‌سمییه‌كانتان بووین ده‌رهه‌ق به‌و هه‌موو گومان و كه‌مته‌رخه‌می و ساخته‌كارییانه‌ی له‌ ئه‌نجامی ده‌نگی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕۆژی 12/5/2018 كرابوون، به‌ڵام به‌نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه‌ سووربوونی خۆتان له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان و گوێنه‌دان به‌ نووسراوه‌ ڕه‌سمی و تانه‌ و سكاڵاكان دووپات كرده‌وه‌، له‌ بری ڕه‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان، پانتایی گومانه‌كانتان زیاتر كرد”.

هەروەها دەڵێ “به‌ڕوونی و ڕاشكاوی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌ركی یاسایی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌ستۆی ئێوه‌دا بێت، ئه‌وا ئه‌ركی پاراستنی هاووڵاتیان و ئاسایش و ئارامی و ژیان و شكۆ و ماف و ده‌نگ و زه‌مینه‌ی به‌شداریكردنیان له‌ ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می و خه‌مساردی و بێباكی هه‌ندێك له‌ كه‌سانی ناو كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و ئۆفیسه‌كانی كۆمسیۆن له‌ هه‌ندێك شوێن، دۆخێكی مه‌ترسیداری نه‌خوازراویان هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌”.

بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌ش؛ داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا و ڕوون و یاساییانه‌ له‌ ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و له‌ ئه‌نجامه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات و داوا ده‌كات سكاڵای لایه‌نه‌كان به‌هێند وه‌ربگیرێن.

پارێزگاری سلێمانی دەڵێ وا بڕوات متمانه‌ی خه‌ڵك به‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستوری و ده‌وڵه‌تییه‌كان نامێنێت، زه‌مینه‌ی به‌ریه‌كه‌وتنی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دێتە كایه‌وه‌. دەشڵێ گۆڕینی ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵك و قه‌باره‌ی قه‌واره‌كان و نوێنه‌رایه‌تی كاندیدەكان، ڕێ بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی په‌لاماردانه‌ ناڕه‌واكان بۆ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كانی تر خۆش ده‌كه‌ن.

لە كۆتاییشدا دەڵێ پێویسته‌ كۆمسیۆن به‌خێرایی كۆتایی به‌ گه‌مه‌ی ده‌نگه‌كان بهێنێت، یان به‌ده‌ست ئه‌ژماریان بكاته‌وه‌، یان كۆپی وێنه‌ی ده‌نگی ده‌نگده‌ران بداته‌ قه‌واره‌ به‌شداربووه‌كان. دەشڵێ هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی خراپ و نه‌خوازراو له‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌وێته‌وه‌، به‌ر له‌هه‌ر لایه‌نێكی گلاو له‌م لادانانه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق به‌رپرسیاره‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك