كوردى

پۆلیسی توركیا 37 هاووڵاتی دەستگیر كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دادگاش بڕیاری دەستگیركردنی بۆ 101 كەس دەركرد

لە میانی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێكخراوی خزمەتی فەتحوڵا گولەن، داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 101 گومانلێکراو ده‌ركرد کە یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن لەنێو هێزە ئاسمانییەکانی توركیادا، له‌ كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ش 37 كه‌س ده‌ستگیر كران.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی، ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ناو هێزه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیادا ژمارەیەک سه‌رباز له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنی سه‌ر شه‌قامه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ندیبان له‌گه‌ڵ ئیمامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ هه‌بووه‌ و له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌واڵیان گۆڕیوه‌ته‌وه‌.

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 101 كه‌س ده‌رچووە كه‌ 78 كه‌سیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه‌ هه‌بووه‌ و 23ی دیكه‌شیان له‌ دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووز له‌سه‌ر كار ده‌ركرابوون.

تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه‌ رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌، له‌سه‌ر فه‌رمانی داواكاری گشتیی ده‌ستیان به‌كار كرد و له‌ 22 پارێزگای سه‌ر به‌ ناوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوان ئه‌نجام دا.

له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا له‌ كۆی 101 گومانلێكراو كه‌ یەکێکیان لیوا و پێنجیان عەمیدن 37 كه‌سیان ده‌ستگیر كران.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك