كوردى

نرخی فستق دەفڕێ

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەم هۆیەوە لە توركیا پاقلاوە بە گوێز دروست دەكرێ

بەهۆی ئەوەی فستق پێداویستی سه‌ره‌كی پاقلاوه‌ی عه‌نتابه‌ و ئێستە نرخی یه‌ك كیلۆی گه‌یشتووه‌ته‌ 200 لیره‌ی توركی، كە دەكاتە نزیكەی 45 دۆلاری ئەمریكی، به‌رهه‌مهێنه‌رانی پاقلاوه‌ روویان له‌ به‌رهه‌مهێنانی پاقلاوه‌ به‌ گوێز كردووه‌.

لەمبارەیەوە به‌هادین سۆكمه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ده‌سته‌ی وه‌ستایانی پاقلاوه‌ و چێشتلێنه‌رانی عه‌نتاب دەڵێ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق، كه‌وتوونه‌ته‌ دۆخێكی قورسه‌وه‌.

بەهادین سۆكمه‌ن لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (ئانادۆڵو)ی توركی، باس له‌وه‌ دەكات كه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزدا، نرخی كیلۆیه‌ك فستق بە 80 لیره‌ بووە (كە دەكاتە حەڤدە دۆلاری ئەمریكی)، به‌ڵام ئێستە گه‌یشتووه‌ته‌ 200 لیره‌. گوتیشی “پێمانوایه‌ نرخی فستق به‌ هۆی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه‌. پێویسته‌ به‌په‌له‌ رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌كاربه‌رانداین. ئه‌وانه‌ی كار ده‌كه‌ن، به‌رهه‌مهێنه‌ر و جووتیار زیان ده‌كه‌ن، كیلۆیه‌ك فستق به‌ 200 لیره‌یه‌. كێشه‌كه‌ له‌ بازاڕی ره‌شدایه‌. فستق له‌ده‌ستی به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌كاربه‌ریشدا نییه‌. هێشتا فستقی 2-3 ساڵ پێش ئێستا ده‌كڕین. ئه‌گه‌ر نرخه‌كه‌ی هه‌روا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ بكات، ئه‌وا بۆ پرۆتێستۆكردنی شوێنكاره‌كانمان داده‌خه‌ین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ دروستكردنی پاقلاوه‌ به‌گوێز”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك