كوردى

نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان داواى لێكۆڵينه‌وه‌ى به‌په‌له‌ ده‌كات

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس:
نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌ميندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ داواى كرد، كۆمسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆيى هه‌ڵبژاردنه‌كان لێكۆڵينه‌وه‌ى خێرا و ته‌واو بكات، له‌ هه‌موو ئه‌و سكاڵايانه‌ى تايبه‌تن به‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

يان كۆبيچ له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، ده‌كرێت كۆمسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌رچى زووه‌ مامه‌ڵه‌ى جدى له‌گه‌ڵ هه‌موو سكاڵاكاندا بكات، به‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پێويست بوو، كه‌ داواى جياكردنه‌وه‌ و هه‌ژماركردنى ده‌ستى ده‌نگه‌كان ده‌كات، له‌ چه‌ند شوێنێكى ده‌سنيشانكراو، به‌تايبه‌ت له‌ كه‌ركوك.
ده‌شڵێت، گرنگه‌ ئه‌و رێوشوێنانه‌ به‌ شه‌فافيه‌تێكى ته‌واو به‌ڕێوه‌بچێت، به‌جۆرێك خاوه‌ن داواكان بيبينن، بۆ بته‌وكردنى متمانه‌ى پرۆسه‌كه‌، نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌يه‌ له‌و باره‌وه‌ يارمه‌تى پێكه‌ش بكات، ئه‌گه‌ر داواى لێبكرێـت.
يان كۆبيچ داواشى له‌ لايه‌نه‌ سياسييه‌ كاراكان كرد، پاڵپشتى ئاشتى بكه‌ن، به‌رده‌وام بن له‌ چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو ناكۆكييه‌كانى هه‌ڵبژاردن به‌ ئاشتييانه‌ و له‌ رێگه‌ ياساييه‌كانه‌وه‌.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك