كوردى

مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان هۆشداری ده‌ده‌ن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“داوا ده‌كه‌ن سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی بانگێشت نه‌كرێن ئه‌گینا كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت”

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ئاماده‌كارى بۆ ساڵیادى كۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتى كۆچكردووى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كانیش هه‌ڵسوراوانی گۆڕان داوایان كردووه‌ ڕێگه‌ نه‌درێت سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی به‌شداری له‌ بۆنه‌كه‌ بكه‌ن.

 

ساڵح ژاژڵه‌یی، جێگرى سه‌رۆكى جڤاتى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “سبه‌ی له‌ گردى زه‌رگه‌ته‌ى شارى سلێمانى، ساڵیادى كۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ ئێستاشه‌وه‌ خه‌ڵكێكى زۆر خۆى ئاماده‌ كردووه‌ بۆئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌و بۆنه‌یه‌ بكه‌ن”.

گوتیشی: “ئه‌گه‌ر ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌س و لایه‌نێكدا هه‌بێت، ئاماده‌نین له‌و مه‌راسیمه‌دا هیچ كه‌سێك ده‌ربكه‌ین، به‌ڵكو ڕێز له‌ هه‌موو میوانێك ده‌گرین”.

 

ڕاشیگه‌یاند: “ڕاسته‌ ئه‌و شه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌، هێزێكى یه‌كێتی ته‌قه‌ى له‌ مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد دواتر له‌ نێوان قادرى حاجى عه‌لى و شێخ جه‌عفه‌ر قسه‌ى ڕه‌ق ڕوویداوه‌، به‌ڵام خۆ له‌و مه‌راسیمه‌دا قسه‌ ڕه‌قه‌كان به‌ شێخ جه‌عفه‌ر ناڵێینه‌وه‌”.

 

ژاژڵه‌یی ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ ئه‌وان ته‌نیا ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ هاوشێوه‌ى ڕۆژى به‌خاكسپاردنى ته‌رمى ڕێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه‌یان هه‌ندێك لایه‌نگرى گۆڕان له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ى جۆراوجۆر بكه‌ن، دواتر ئه‌و قسانه‌ ببێت به‌ماڵ حزبه‌كه‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كانی (باسنیوز) ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان داوایان له‌ سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك داوه‌تنامه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان نه‌نێرن بۆ به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی ساڵیادی كۆچی دوای نه‌وشیروان مسته‌فا و هه‌ڕه‌شه‌یان ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ببینن كاردانه‌وه‌ی توندیان ده‌بێت.

 

ڕۆژى 19/5/2017 نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ گردی زه‌رگه‌ته‌ی شارى سلێمانی به‌ نه‌خۆشی و له‌ ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك