كوردى

هاوپەیمانی فەتحی میلیشیا شیعەكان روونكردنەوەی لەبارەی هەڵوەشانەوەی بڵاوكردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان عامری و خەزعەلییە

ئەمڕۆ پێنجشەممە میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە كە لیستی هاوپەیمانی فەتحی میلیشیا شیعیەكان، بەهۆی ناكۆكی نێوان عامری و خەزعەلی، رووبەرووی هەڵوەشانەوە بووەتەوە، هاوپەیمانییەكەش لەمبارەیەوە روونكردنەوەی دا.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵانە، ئەحمەد ئەسەدی گوتەبێژ بەناوی هاوپەیمانی فەتح گوتی ئەم هەواڵانەی لە بارەی بوونی ناكۆكی لەنێو هاوپەیمانییەتیەكەمان بڵاو بوونەتەوە، دوورن لە ڕاستیەوە.

گوتیشی ناكۆكی لەنێوان هەردوو فەرماندە قەیس خەزعەلی و هادی عامری نیە، بەڵكو هاوپەیمانییەتەكەمان پتەوترین هاوپەیمانیە لە عێراقدا.

جێی باسە هاوپەیمانی فەتح تا ئێستە دووەمین براوەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقە، لە دوای لیستی هاوپەیمانی سائیرون، هەریەك لە لیستەكانی هاوپەیمانی نەسر و دەولەتی یاساش لە دوای ئەوەوە دێن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك