كوردى

دەنگۆی کۆچی دوایی عادل موراد بڵاوده‌بێته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیایه‌

ئه‌مشه‌و ده‌نگۆی كۆچیی دوایی عادل موراد سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مردنه‌كه‌ی پشڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

 

عادل موراد كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی و ماوه‌یه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی چووه‌ته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا و چه‌ند مانگێكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكداندایه‌ و كه‌مێك پێش ئێستا ژماره‌یه‌ك ده‌زگای ڕاگه‌یاندن هه‌واڵی كۆچیی دوایی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتییان بڵاوكرده‌وه‌.

 

زوبێر عوسمان، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕایەگەیاند: “عادل موراد، کۆچی دوایی نەکردووە، ئەگەر کۆچی دوایی بکات، ئێمە بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوی دەکەینەوە، بۆیە ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە”.

 

گوتیشی: “عادل موراد، دۆخی تەندروستیی زۆر خراپە و ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە بێگومان ھەرکاتێک ڕەوشی تەندرووستی باش بێت، ئەوکاتە دەگەڕێتەوە ھەرێمی کوردستان”.

 

ئاشكراشیكرد كه‌ عادل موراد، ماوەی چەند مانگێکە توشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە، بەڵم ئێستا ئەو نەخۆشیە تەشەنەی سەندووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك