كوردى

باس لە سەردانی موقتەدا سەدر بۆ كۆشكی سپی دەكرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕۆژنامەیەكی ئەمریكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای هان داوە موقتەدا سەدر سەركردەی لیستی هاوپەیمانی سائیرونی براوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق داوەتی كۆشكی سپی بكات.

ڕۆژنامەی washington examinerی ئەمریكی لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە داوە كە موقتەدا سەدر هێندەی دژی هەژموونی ئێرانە، دژی هەژموونی ئەمریكا نیە، بۆیە بەپێویستی زانیوە ترەمپ داوەتی كۆشكی سپی بكات و لە ئیدارەكەی خۆی نزیكی بكاتەوە.

ڕۆژنامە ئەمریكیەكە هۆكارێكی ئەم هاندانەی سەرۆكی ئەمریكای بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، كە بەپێویستی دەزانێ ئەمریكا یارمەتی عێراق بدات و چیتر لێنەگەڕێ ئێران لە ڕێگەی قاسم سلێمانییەوە یاری بە چارەنووس و ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكات.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، قاسم سلێمانی ئێستە لە عێراقە و هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی پێكهێنانی حكوومەت لە دەست سەدر دەربێنێت و یارمەتی لیستەكانی دەوڵەتی یاسای نووری مالیكی و فەتحی هادی عامری دەدات، تا كابینەی نوێ پێكبێنن، تا لە چوار ساڵی داهاتوودا لە ڕێگەی ئەوانەوە هەژموونی ئێران لە عێراق بەهێزتر و بەردەوام بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك