كوردى

كاندیدانی یه‌كێتییش باوه‌ڕ به‌ ده‌نگه‌كانی لیسته‌كه‌یان ناكه‌ن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه‌

ژماره‌یه‌ك كاندیدی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له‌ نامه‌یه‌كی داواكارییدا كه‌ تاوه‌كو ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێن گومانمان له‌و ئه‌نجامانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌باره‌ی ده‌نگی كاندیده‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و داوا له‌ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كه‌ن ده‌نگی ژماره‌یه‌ك سندووق به‌ده‌ست ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌(17-5-2018) نامه‌یه‌كی داواكاریی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئینته‌رنێت بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و واژووی چوارده‌ كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌ و دیار نییه‌ ئاخۆ ڕاسته‌ یان نا داوا له‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ ده‌كه‌ن ژماره‌ی ڕاستی كاندیده‌كانی یه‌كێتی بڵاوبكرێته‌وه‌ و ده‌ڵێن ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ ڕاست نین.

 

له‌و نامه‌ی داواكارییه‌دا كاندیده‌كانی لیستی (162)ی یه‌كێتی بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ گومانیان له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ هه‌یه‌ كه‌ ڕاگه‌یه‌نراون و ده‌شڵێن ئه‌مه‌ ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان نییه‌.

 

له‌و نامه‌یه‌دا كه‌ ژماره‌یه‌ك میدیای یه‌كێتی به‌ ساخته‌ و ناڕاستی وه‌سف ده‌كه‌ن و ڕه‌تیانكردووه‌ته‌وه‌ ،ئه‌و كاندیدانه‌ی یه‌كێتی داواشیان كردووه‌ كه‌ سندووقی چه‌ند ناوه‌ندێكی ده‌نگدان له‌ شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان بكرێنه‌وه‌ و ئه‌ژماربكرێنه‌وه‌ و به‌راورد بكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراون.

 

شیاوی باسه‌ پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ ده‌نگۆ ناڕازیبوونی ژماره‌یه‌ك كاندیدی یه‌كێتی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بڵاوبووه‌وه‌ بۆیه‌ گومانی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌و نووسراوه‌ ڕاست بێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك