كوردى

لە هەولێر دەست بەسەر شەش تۆن برنجی ماوە بەسەرچوودا گیرش

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“خاوەنەکەی بە بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامە کرا”

لێژنەی پشکنین و چاودێریی بازاڕی سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر دەست بەسەرداگرتنی شەش تۆن برنجی ماوە بەسەرچووی ڕاگەیاند.

 

ئەنوەر کەمال، کارگێڕی لێژنەی پشکنین و چاودێریی بازاری سەر بە قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەمیانەی پشکنینەکانماندا توانیمان لە یەکێک لە کۆگاکانی ناو شاری هەولێر دەست بەسەر شەش تۆن برنجدا بگرێن، کە جۆرە برنجێکە پێنج کیلۆییە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک ئەو جۆرە برنجەی کڕیبوو هێنایە قایمقامییەت و ئێمەش بە نووسراو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری تەندروستی تاقیگەی ناوەندیی هەولێرمان کرد، سەرەڕای ئەوەی دوو جار پشکنین بۆ ئەو برنجە کرا، ئەوە بوو لە پشکنین دەرنەچوو و لە تاقیگەوە بە نووسراوی فەرمی ئاگادار کراینەوە، کە ئەو جۆرە برنجە بۆ خواردن ناشێت”.

 

ڕوونیشی کردەوە دوێنێ پێنجشەممە 2018/5/17 لەسەر بڕیاری قایمقامی هەولێر ئەو شەش تۆن برنجە گواسترایەوە بۆ زبڵخانەی کانی قرژاڵەی هەولێر و خاوەنەکەشی بە بڕی پێنج ملیۆن دینار سزا درا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك