كوردى

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی كه‌ركووك ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

يان كوبيش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق، داوا له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌كات ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌موو سكاڵاكانی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان بكات.

 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، كه‌ وێنه‌یه‌كشی بۆ (باسنیوز) نێردراوە‌، یان كوبیش ده‌ڵێت: “كۆمیسیۆن پێویسته‌ به‌ زوویی بكه‌وێته‌ كار بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ربه‌ستانه‌ له‌ هه‌موو سكاڵا‌كان به‌ گرتنه‌خۆی، به‌ گویره‌ی پێویست، ده‌ستكردن به‌ هه‌ژماركردنی (جوزئی) به‌ ده‌ست له‌ بنكه‌ ده‌ستنیشانكراوه‌كان به‌ تایبه‌تیش له‌ كه‌ركووك”.

 

 راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ بۆ پته‌وكردنی متمانه‌ به‌ پرۆسه‌كه‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و به ‌شێوه‌یه‌كی روون ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه‌.

 

یان كوبیش ده‌ڵێت: “داوا له‌ هه‌موو سیاسییه‌كانیش ده‌كه‌م بۆ پاراستنی ئاشتی و پابه‌ندبوون به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی شێوازه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كانه‌وه‌” بێت.

 

دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقەوە، چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی ناڕه‌زایی خۆیان له‌ ئه‌نجامه‌كان نیشان دا و داوای ‌ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ده‌كه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك