كوردى

بنەماڵەی ڕامین حوسێن‌پەناهی: بۆ ڕزگارکردنی گیانی ڕامین یارمەتیدەرمان بن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بنەماڵەی ڕامین حسوێن‌پەنهای بەندکراوی سیاسیی کورد کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک داوا لە هەموو لایەک دەکەن، بۆ ڕگازرکردنی ڕۆڵەکەیان لە مەرگ بە هانایانەوە بچن.

 

لەو ڕاگەیەندراو و داواکارییەدا کە دوێنێ پێنجشەممە 2018/5/17 بڵاو کراوەتەوە،  ئاشکرایان کردووە، دواین جار لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە، حوکمی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی ڕامین حوسێن‌پەناهی بە پارێزەر (حوسێن ئەحمەدی‌نیاز) و خودی ڕامینیش ڕاگەیەندراوە و ئەگەری زۆرە هەرکات لەسێدارە بدرێت. ئاماژە بەوەش کراوە هەروەک ئاگادارن لە هەفتەکانی ڕابردوودا ڕامین حوسێن‌پەناهی لە گرتووخانەی سنە بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا کە بە هەوڵ و چالاکیی هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ناوخۆ و دنیای دەرەوە و بنەماڵە و خەڵک حوکمەکە وەدوا خرا.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هەموو چین و توێژەکانی کوردستان، مرۆڤە ئازادیخوازەکان و لایەنگرانی مافی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیهان دەکەین بە کۆبوونەوە هەوڵەکانی خۆتان بە هەموو شێوەیەک بخەنە گەڕ، هەتا لەم کاتە هەستیارەدا پێش بە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێن‌پەناهی بگرین.

 

ڕامین حوسێن پەناهی كە بە “ئەندامەتیی حیزبی كۆمەڵە” تاوانبار كراوە، هاوینی ساڵی پار لەگەڵ چەند ئەندامی دیکەی کۆمەڵە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیر کران و لە لقی سنەی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە و لە سەرەتای مانگی نیسانیش لە دادگەی باڵای ئێران بڕیاری جێبەجێكردنی سزاكە دەركراوە.

 

 بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی کە بە بەنامڵەیەکی خەباتگێڕی ناوچەی لەیلاخی سنە دادەنرێن لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا چەند کەسیان لێ شەهید بووە و نزیکە دە کەسیان لێ زیندانی کراوە و حكومەتی ئێران چەندین جار تەواوی بنەماڵەكەیان بانگهێشتی دەزگا ئەمنییەكانی شاری سنە كردووە و هەڕەشەی دوورخستنەوە، لێدان و كوشتنی لێ كردوون”.

 

نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕێكخراوەكانی لێبووردنی نێونەتەوەیی (ئەمنستی ئینتەرناسیۆنال) داوایان لە حكوومەتی ئێران كردووە سزای لە سێدارەدانی ئەو زیندانییەی كوردە هەڵبوەشێنێتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك