كوردى

ئەمریکا: هاوپەیمانییەکی نوێی نێودەوڵەتی لەدژی ئێران پێک دەهێنین

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا راي گه‌ياند، واشنتۆن هه‌وڵ ده‌دات هاوپه‌يمانييه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له‌ دژى ئێران و هه‌وڵه‌كانى بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى ناوچه‌كه‌ پێكبهێنێت.

 

بڕياره‌، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (مايك پۆمپيۆ) رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو، له‌ وتارێكدا سه‌باره‌ت به‌ سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌، به‌ وردى باسى ئێران بكات و بيرۆكه‌ى پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ رابگه‌يه‌نێت.

 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا، (هێزه‌ر ناوێرت)، دوێنێ به‌ میدیاکانی راگه‌ياند، “ئه‌مريكا كار بۆ پێكهێنانى هاوپه‌يمانييه‌كى نوێ ده‌كات”.

 

گوتيشى: “ئه‌مريكا به‌ ئامانجى چاودێريكردنى كۆمارى ئيسلامى ئێران و به‌دواداچوونى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى تاران ده‌يان دات بۆ تێكدانى سه‌قامگيرى و ئاسايشى ناوچه‌كه‌ زۆر وڵاتی‌ جيهان كۆ ده‌كاته‌وه‌”.

 

هێزەر ناوێرت گوتى: “ئێمه‌ ئامانجمان گه‌لى ئێران نييه‌، به‌ڵكوو ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانه‌”.

 

روونيشي كرده‌وه‌، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ پێشوازى له‌ (200) ديپلۆماتكار و باڵيۆزى بيانى كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مريكايان بۆ روون بكرێته‌وه‌ له‌باره‌ى كشانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له‌ رێككه‌وتنى ناوكى.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك