كوردى

عادڵ موراد کۆچی دوایی کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاگەیەندراوی ئەنجەمەنی ناوەندیی ئەو حزبە عادڵ موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کردووە.

 

ماڵپەڕی (pukmedia) زمانحاڵی فەرمیی یەکێتی لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە به‌یانیی ئه‌مڕۆ 18-5-2018 عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.

 

لەمبارەوە ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوی کردووەتەوە:

دەقی راگەیەندراوەکە:

 

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیی یەکێتی

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

ئه‌ندام و كادیر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان، ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) راده‌گه‌یه‌نین، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆمان و كه‌سوكار و خانه‌واده‌ و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به‌ گشتی و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به‌ تایبه‌تی ده‌كه‌ین، به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ درێژه‌ پێده‌ری رێبازه‌ پیرۆزه‌كه‌ی بین.

 

عادل موراد لە 11-12-1949 لە خانەقین لەدایك بووە و بڕوانامەی بە کالۆریۆسی لە زانکۆی بەغدا بەدەست هێناوە و لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە كار و خەباتی سیاسیی كردووە و یەكێكە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

 

ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی ناوەندی راگەیاندنی یەکێتی بووە و ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بووە لە رۆمانیا، ماوەی چەند ساڵێکیش نوێنەری مام جەلال بووە لە دیمەشق.

 

عادل موراد بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی 18-5-2018 لە تەمەنی 69 ساڵدا لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. 

 

  

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك