كوردى

زاڵمای خەلیلزاد: هەڵوێستەکانی ئەمدوایەی سەدر سەرنجی ئەمریکا ڕادەکێشن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات”

به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌تید پرێس)، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرایان كردووه،‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا (موقته‌دا سه‌در) رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، واشنتن ئاماده‌یه‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات له‌ قۆناغی ئاینده‌دا.

 

هه‌روه‌ها (زاڵمای خه‌لیلزاد)، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌و باره‌یه‌وه‌ رای گه‌یاندووه‌، په‌یامه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌در، كه‌ ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌ و رێز له‌ ده‌ستوور بگرێت، هه‌روه‌ها رێگه ‌گرتن له‌ فراوانبوونی هه‌ژموونیی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌م سیاسه‌تانه‌ سه‌رنجی ئه‌مریكا ڕاده‌كێشێت و ئه‌گه‌ریش سه‌در ئه‌و په‌یامانه‌ی بكاته‌ كردار، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ كاری له‌گه‌ڵدا بكات.

 

ئه‌و دیپلۆماته‌ ئه‌مریكییه‌ ئاماژەی بەوەش کردووە: ده‌بێ جارێ ئه‌مریكا به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سه‌دردا بكات، هه‌تا به‌ كردار په‌یامه‌كانی نه‌بینێت.

 

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هه‌ر دوو سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در و حیكمه‌ی نیشتمانی رايان گه‌ياندووە له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی  ته‌كنۆكرات ھاوڕان.

 

موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتی سه‌در و عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی لە شاری نەجەف كۆبوونەوە و ھەر دوو لا جەختیان لەسەر گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرجەم لیستەكانی دیكە بۆ پێكھێنانی حكوومەتی داھاتوو كردەوە، ھه‌ردوولاش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی  ته‌كنۆكرات ھاوڕا بوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك