كوردى

بەوێنە.. لە گەرمیان ڕووداوێكی هاتوچۆ سێ قوربانیی لێ كەوتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، برینداربوونی سێ هاووڵاتیی بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە نزیك بینای ئیدارەی گەرمیان ڕاگەیاند.

 

نەقیب كارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18/5/2018 لەسەر ڕێگای كەلار ـ ڕزگاری و لە نزیك بینای ئیدارەی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (بیجۆی ئێرانی و توێتا كامری) بە یەكیاندا كێشاوە و بەو هۆیەوە شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێك بریندار بوون”.

 

گوتیشی “پاش ڕووداوەكە بریندارەكان بۆ چارەسەركردن گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار”.

 

ڕوونیشی كردەوە “جگە لە زیانە گیانییەكان زیانێكی زۆر بەر هەردو ئۆتۆمبێلەكە و نەمامەكانی سەر شەقامەكە كەوتووە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك