كوردى

توركيا 12 پێگه‌ له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا بۆردومان ده‌كات

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا/ غه‌د پرێس:

سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى ئاشكراى كرد، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى سوپاى توركيا 12 پێگه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)ه‌ يان، له‌ناوچه‌ جياجياكانى هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌ ئامانج.

به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌كى ئه‌سرۆكايه‌تى ئه‌ركانى سوپاى توركيا، كه‌ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ بڵاويكردۆته‌وه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگييه‌كانى توركيا دوێنى پێنشه‌ممه‌ 12 پێگه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له‌ ناوچه‌كانى، گاره‌ و مه‌تين و خواكوركى هه‌رێمى كوردستان كردۆته‌ ئامانج.

روونيشى كردۆته‌وه‌، هێرشه‌ ئاسمانييه‌كان، بوونه‌ته‌ هۆى تێكدانى چه‌ندين باره‌گاره‌گاو جبه‌خانه‌ و سه‌ربازگه‌ى په‌كه‌كه‌.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك