كوردى

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە: لە كوردستان هیچ یاسایەک ڕێگە بەدروستکردنی هێزی چەکدار نادات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“هیچ هێزێكی چەكداری نوێ دروست ناكرێ”

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕایگەیاند هیچ یاسایەک لە هەرێمی کوردستان نییە، ڕێگە بە دروستکردنی هێزی چەکدار بۆ کیانێکی سیاسی بدات.

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لەبارەی دروستکردنی هێزی چەکدار لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند “لە یاسای وەزارەتی پێشمەرگە هیچ ئاماژەیەک بۆ دروستکردنی هێز بۆ هیچ کیانێکی سیاسی نییە، هەروەها دروستکردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بەهیچ شێوەیەک لە دەسەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگەدا نیە”.

جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە ڕوونی کردەوە کە پێشتریش وەزارەتی پێشمەرگە هێزی بۆ هیچ کیانێکی سیاسی دروست نەکردووە، ئەوانەش كە هێزیان هەیە، هێزی خۆیانە، لەگەڵ ئەوانەی بەفەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم ژمارە (١٤) لە شەڕی داعشدا بۆ پێکهاتەکانی کاکەی، ئێزیدی، تورکمانەکان دروست کران.

ئەوەشی خستەڕوو کە هێز دەبێ بە پێی یاسا دروست بکرێ، هیچ یاسایەکیش لە هەرێمی کوردستاندا نییە، کە ئاماژە بە دروستکردنی هێز بۆ کیانی سیاسی بدات، لە پەرلەمان و لە یاسای ژمارە (١٩)ی وەزارەتی پێشمەرگەشدا شتی وا نیە، بۆیە یاساش نەبێ، هێز دروست نابێ.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك