كوردى

كەسایەتییەكی شیعە: موقتەدا سەدر شێتە و نابێ دەسەڵاتی بدرێتە دەست

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“ڕاڕایە و ناتوانێ بڕیار لەبارەی ژیانی تاكەكەسی خۆیشیەوە بدات”

كەسایەتییەكی شیعە بە توندی هێرشی كردە سەر موقتەدا سەدر مەرجەعی باڵای سەدرییەكان و سەركردەی لیستی هاوپەیمانی سائیرون، كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، بە كەسێكی شێت و ڕاڕا وەسفی كرد، كە ناتوانێ بڕیاری لەبارەی ژیانی خۆیشیەوە بدات نەك وڵاتێكی بدرێتە دەست.

یاسر حەبیب كەسایەتییەكی شیعەی بەرەچەڵەك كوێتیە و ئێستە نیشتەجێی بەریتانیایە، ژمارەیەكی زۆری موسڵمانانی شیعە مەزهەب لە كەنداو و مەغریبی عەرەبی پشتیوانی بیروڕاكانی دەكەن، كە بە توندڕەو ناسراوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا كە وەك دیارە لە دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق تۆمار كراوە، یاسر حەبیب لە وتارێكدا بە زمانێكی بازاڕی هێرش دەكاتە سەر موقتەدا سەدر، بە منداڵێكی گێل و شێت و ناتەواو وەسفی دەكات.

حەبیب دەڵێ قەینا ئەوەمان زانی كە سەید محەمەد سەدری باوكی پیاوەكی زانا بووە و خەڵك لێی كۆبوونەتەوە، بەڵام ناشێ خەڵكانێكی زۆر لە موقتەدا سەدر كۆببنەوە، چیە؟ گوایە كوڕی سەید سەدرە و هەرچی دەسەڵاتی سەدریشە بە موقتەدای كوڕی بەخشراوە، لە كاتێكدا كوڕ گێلۆكەیە و كارەساتە دەسەڵاتی بدرێتی.

هەروەها رەخنە لە جەماوەری موقتەدا سەدر دەگرێ و دەڵێ توخوا بۆ عاقڵ نابن؟ بەس نیە چیتان بەسەرهاتووە لەم وڵاتە؟ بەویژدانتان موقتەدا سەدر هی ئەوەیە لە شوێنی ئێوە بڕیار لەسەر داهاتووی وڵاتەكەتان بدات؟ ئەو منداڵە ڕاڕا و گەمژەیە هیچ داناییەكی نیە، لە دین دەزانێ و نە لە دنیا.

دەشڵێ موقتەدا سەدر توانای نیە بڕیار لەبارەی ژیانی خۆی بدات، چ جای دەوڵەت، دەبێ ئەو كەسە گۆشەگیر بكرێ و لە شوێنێك دووربخرێتەوە.

یاسر حەبیب كەسایەتییەكی شیعەیە و بارەگای تایبەتی لە شاری لەندەنە، جگە لە نووسینی وتاری سیاسی و بڵاوكردنەوەی ئامۆژگاری تایفی، بەپشتگیری دەوڵەتی بەریتانیا هێزی چەكداری شیعی دروست كردووە و بەقسەی خۆی ئەم هێزە دەگەیەنێتە سەر خاكی سعوودیە.

یاسر حەبیب لەدایكبووی ساڵی 1979ی كوێتە، یەكەم جار بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەك ناوبانگی پەیدا كرد، كە گوتی ئەمە وێنەی ئیمامی عەلی ئامۆزای پێغەمبەری ئیسلامە. بەهۆی جنێودانیشی بە یاوەرانی پێغەمبەری ئیسلام، لە وڵاتی خۆی رەگەزنامەی كوەیتی لێ سەندرایەوە، دوای ئەوەی پازدە ساڵ زیندانی كرا، رووی لە عێراق كرد، دواتریش رووی لە بەریتانیا كرد، بۆ ئەوەی لەوێ كۆنە كڵێسایەك بكاتە بارەگای خۆی و كەناڵی (فەبرەك)ی تێدا دابمەزرێنێ و دەست بكات بە بڵاوكردنەوەی بیر و باوەڕەكانی.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك