كوردى

دانوستاندن لەسەر چۆنیەتی جیاكردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنەكانی كوردستان دەكرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان ئاشكراى كرد بۆ شێوازى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كرێت.

شێروان زرار گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند “بڕیارمان دابوو هاوشێوه‌ى پڕۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیش جیاكردنەوەی دەنگەكان بەشێوه‌ى ئه‌لیكترۆنى بێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى زانیمان هه‌ندێ لایه‌نى هه‌رێمى كوردستان و عێراق تێبینیان له‌سه‌ر دەنگدانی ئەلیكترۆنی هەیە، به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا بكه‌ین”.

بڕیاره‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان له‌ 30ى ئه‌یلوولى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

شێروان زرار هەروەها گوتی “بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆبینه‌وه‌ و بۆچوونیان له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌ربگرین كه‌ ئایا سیستەمى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان ئه‌لیكترۆنى بێت یان به‌ ده‌ست بێت؟ یان هه‌ردوو شێوه‌كه‌ بێت؟ له‌و ڕووه‌وه‌ ڕاى ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان و شاره‌زایانى بوارى ئای تی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و دوابڕیار له‌سه‌ر ڕاى ئه‌وه‌یان ده‌ده‌ین”.

گوته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كوردستان باسى له‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایسپاردوون، هاوكات هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دهۆك و سلێمانى نووسراویان بۆ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ كه‌ له‌ 1ى ته‌موزى ئه‌مساڵ واده‌ى كارابوونیان ته‌واو ده‌بێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش ڕامانسپێرێت، ئه‌وا ده‌بێت زوو نووسراومان بۆ بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ 30ى ئه‌یلوول ته‌نها ده‌توانین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام بده‌ین.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك