كوردى

دۆندرمەیەك بۆ چارەسەری ژانەسەر دەكەوێتە بازاڕەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەرەتای وەرزی گەرمای ئەمساڵ گەشتیاران لە وڵاتی هۆڵەندا تووشی سەرسرمان بوون كاتێ بینیان دۆندرمەیەك بەتام و ناوی حەبی پاراسیتامۆڵەوە خراوەتەڕوو.

ئەمساڵ لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی وڵاتی هۆڵەندا، یەكێ لە شوێنەكانی فرۆشتنی ساردەمەنی داهێنانێكی نوێی كردووە لە جۆرەكانی دۆندرمە، ئەمەش بۆ ئەوەی سەرنجی كڕیارەكانی ڕابكێشی و بتوانێ دۆندرمە وەكو جۆرێك لە دەرمانی چارەسەری ژانەسەر بەكاربهێنێت.

دۆندرمەی پاراسیتامۆل 500، هیچ تامێكی حەب و شروبی پاراسیتامۆل نابەخشێ، ئەگەرچی لە رووی پێكهاتەوە دەرمانی تێكراوە و كەسێ ژانەسەری هەبێ، خواردنی دۆندرمەكە یارمەتی دەدات بۆ نەهێشتنی ئازارەكەی.

ئەگەرچی دانیشتووانی ئەمستەردام خۆشحاڵن بەم داهێنانە، بەڵام دەزگا پزیشكیەكانی ئەم وڵاتە رەخنەیان لێ گرتووە، لەبەرئەوەی مۆلەتی فەرمی لە دەستەی بەرهەمە خۆراكیەكان و بەكارهێنەرانی هۆڵەندی وەرنەگرتووە.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك