كوردى

باره‌گایه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناوچه‌یه‌كی سوننه‌ نشین ئاگرى گرت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/ 6/ 2018 له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ له‌ به‌غدا، كه‌ ناوچه‌یه‌كی سوننه‌ نشینه‌، ئاگر له‌ باره‌گایه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى كه‌وته‌وه‌، پێشتریش یه‌كێك له‌ مۆڵه‌ بانوبانگه‌كانى به‌غدا، نهۆمێكى ئاگرى گرت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ به‌غدا، ڕای گه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ى دۆره‌ له‌ به‌غدا، باره‌گایه‌كی میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى، ئاگرى گرت و تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ توانییان كۆنترۆڵى بكه‌ن”.

هه‌ر ئه‌مڕۆ، یه‌كێك له‌ چێشتخانه‌كان له‌ نهۆمی سێیه‌مى مۆڵى زه‌یوونه‌ له‌ به‌غدا، ئاگرى تێبه‌ر بوو و كرێكاره‌كانى چێشتخانه‌كه‌ توانییان بیكوژێننه‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ ڕووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانى حكوومه‌ت و بینا ئه‌هلییه‌كان له‌ به‌غدا زیادی كردووه‌، كه‌ دیارترینیان ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بوو له‌و كۆگایه‌ی سندووقه‌كانى ده‌نگدانى تێدا هه‌ڵگیرابوو.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك