كوردى

هاوپەیمانییە گەورەكە ڤیتۆی لەسەر مالیكی و خەنجەر هەیە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هاوپەیمانیە فرەوانەكەی دوێنێ موقتەدا سەدر سەركردەی لیستی (سائیرون)، لە دوای ڕێكەوتنی لەگەڵ لیستی (فەتح)ی هادی عامری رایگەیاند، ڤیتۆی لەسەر نووری مالیكی و خەمیس خەنجەر، هەردوو كەسایەتی شیعە و سونەی عێراقی هەیە.

بەم هاوپەیمانیەی دوێنێ راگەیەندرا و چەند ڕۆژێك پێشتریش لیستی سائیرونی یەكەمی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ هەردوو لیستی (وەتەنیە)ی ئەیاد عەللاوی و (رەوتی حیكمە)ی عەمار حەكیم هاوپەیمانییەكی لاوەكی پێك هێنابوو، بەشێك لە لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنەكەی عێراق لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ نزیك دەكاتەوە.

ئەمڕۆ میدیاكانی عێراق بڵاویان كردەوە وەك پێشتر موقتەدا سەدر ڤیتۆی لەسەر نووری مالیكی هەبوو بۆ ڕێكەوتن لەگەڵیدا یان قبووڵكردنی وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق، ئێستەش لە دوای ڕێكەوتنەكەی لەگەڵ لیستی فەتح، كە بەنزیكی لە مالیكی و ئێران دەناسرێ، سوورە لەسەر ڤیتۆكەی بەرانبەر مالیكی. هەمان هەڵوێستی بەرانبەر خەمیس خەنجەر سەركردەی لیستی (قەرار)ی سونەكانی عێراق هەیە.

لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ رۆژنامەی (ئەلحەیات)ی لەندەنی بڵاوی كردەوە تا ئێستە لە نێوان لیستەكانی نەسر، فەتح، دەوڵەتی یاسا، حیكمە و سائیروندا، ژمارەی ئەو ناوانەی باسیان لێوە دەكرێ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێ، گەیشتووەتە 15 ناو. بڕیارە ژمارەی ئەم كاندیدانەش لە نێوان لیستەكاندا بۆ پێنج ناو كەم بكرێتەوە، دواتر لەگەڵ سونە و كورد كۆبوونەوە بكەن و ناوێك هەڵبژێرن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك