كوردى

جەنگین: هاندەری هەموو هەڵبژاردەیەكم دژی بەڕازیل بێت 

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

جەنگین جەمال و شیلان عوسمان، دوو هاوسەری هونەرمەند، بۆچوونی خۆیان لەبارەی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا ئاشكرا دەكەن.

 

جەنگین جەمال و شیلان عوسمان، لەمبارەیەوە بە (باسنیوز)ـیان ڕاگەیاند: “بڕیارمان داوە بەردەوام سەیری یارییە بەهێزەكان بكەین، مۆندیالی ئەمساڵیش زۆر جیاوازە، چونكە هەڵبژاردەی هۆڵەندا و ئیتاڵیا بەشداریی ناكەن”.

 

جەنگین، هاندەری هەڵبژاردەی هۆڵەندایە و شیلانیش هاندەری هەڵبژاردەی بەڕازیلە، جەنگین دەڵێت: “حەز ناكەم بەڕازیل براوە بێت و جامەكە بەدەست بهێنێت، چونكە چەند ساڵێك بەڕازیل هۆڵەندای لە یارییەكان خستووەتە دەرەوە، هەر بۆیە هاندەری هەموو هەڵبژاردەیەكم دژی بەڕازیل”.

 

ڕۆژی 14/6/2018، جامی جیهانی كە بە مۆندیال ناسراوە، لە ڕووسیا دەست پێ دەكات و لە سەرانسەری جیهان سەیریی یارییەكان دەكەن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك