كوردى

پۆلیس: ژنێك كوژراو سێ كه‌سی تر برینداربونله‌ كه‌ركوك هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

June 14, 2018 at 11:13 am

كه‌ركوك/16-10-2017/ ساتی هاتنی هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ ناو كه‌ركوك و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كه‌ فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی

کەرکوک ناو

ژنێكی ته‌مه‌ن 65ساڵ، به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كوژرێت و پینج هاوڵاتی تر كه‌ دوانیان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن برینداربون، دوای ئه‌وه‌ی  له‌نێو ئۆتۆمبێلێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ نارنجۆك هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ كه‌ركوك و ئه‌وانیش به‌ ته‌قه‌ وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه‌.

روداوه‌كه‌ شه‌وی رابردو دوای كاتژمێر نۆ رویداوه‌، به‌پێی پۆلیسی ره‌حیماوا‌ سه‌ره‌تا به‌ نارنجۆك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌مه‌رێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عیراق له‌ گه‌ڕه‌كی شۆراو.

عەقید نەوزاد ستار، بەڕێوه‌‌بەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا كه‌ روداوه‌كه‌ له‌ ‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا رویداوه‌، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئۆتۆمبێلێکی نەناسراو نارنجۆکێک-یان بۆ هەمەرێكی سه‌ربازی هەڵدا لە بەردەم بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی، کە ئێستا ئەو بارەگایە هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی تێدا جێگرە، بەهۆی نارنجۆکەکەوە دوو کەس لە هێزەکانی دژە تیرۆر برینداربون”.

به‌هۆی نارنجۆکەکەوە دوو کەس لە هێزەکانی دژە تیرۆر برینداربون

وتیشی “دواتر هێزەکانی دژە تیرۆر بەشێوەیەکی بەربڵاو بۆ رەواندەوەی ئەگەری هێرشکردنە سەریان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تەقەیان کردوە بە هۆیەوە، ژنێك به‌ناوی حەلاو نەسرەدین، تەمەن 65 ساڵ و سێ کەسی تریش برینداربون”.

ئەو ئۆتۆمبێلەی کە نارنجۆکەکەی بۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵداوە، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوە، ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ وته‌ی پۆلیس.

به‌پێی ئامارێكی (كه‌ركوك ناو) كه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وه‌ر‌گرتوه‌، زیاتر له‌ 16 روداوی جیاواز له‌ كه‌ركوك تۆماركراون، ئه‌وه‌ش ته‌نیا له‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردودا، له‌ نێویاندا ژماره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ و هێرشی چه‌كداری.

كه‌ركوك/16-10-2017/ ساتی هاتنی هێزه‌ عیراقییه‌كان بۆ ناو كه‌ركوك و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاره‌كه‌ فۆتۆ: ئاژانسی میترۆگرافی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك