كوردى

کاردینای سپی: حەز دەکەم بەڕازیل جامەکە بەدەست بھێنێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کاردینای سپی، خانمە ئەکتەر و دەرھێنەری کورد، ھاندەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلە و پێی وایە مۆندیالی ئەمساڵ جیاواز و چاوەڕواننەکراو دەبێت.

لەبارەی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا کاردینا بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: “پلانم داناوە بینەری زۆربەی یارییە بەھێزەکان بم، بە تایبەت ئەو یارییانەی بۆ ھەڵبژاردە بەھێزەکان چارەنووسسازن”.

گوتیشی: “ھاندەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلم، پێم وایە لەو مۆندیالەدا جیاواز خۆی دەردەخات و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، حەز دەکەم و بەھیوام ھەر بەڕازیل جامەکە بەدەست بھێنێت”.

ڕۆژی 14/6/2018،جامی جیھانی کە بە مۆندیال ناسراوە، لە ڕووسیا دەست پێ دەکات، لە سەرانسەری جیھاندا سەیری یارییەکان دەکرێت.  

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك