كوردى

ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بەربژێر کرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پەرلەمانی نەرویج، دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکای بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ، کاندید کردووە.

 

کەناڵی فەرمیی نۆروێژ لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، پاڵاوتنی دۆناڵد ترەمپ، لەبەر ئەو هەوڵ و تەقەلایانەی بووە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی داماڵینی کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی.

 

دوو ئەندامی پەرلەمانی نەرویج، پرسی کاندیدکردنی دۆناڵد ترەمپیان خستووەتە بەرباس، ئەمە لە کاتێک دایە تەنیا ئەو کەسانە دەتوانن لە پێشبڕکێیەکانی خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتیی ساڵی 2018 بەشداری بکەن، کە پێش مانگی جانیڤەری بەربژێر کرابن، بۆیە ڕێبەری ئەمریکا لەوانەیە بۆ ساڵی 2019 ئەو خەڵاتە وەربگرێت.

 

سەرەتای مانگی مەی ئەمساڵ ڕێبەری کۆریای باشوور، پێشنیاری کاندیدکردنی دۆناڵد ترەمپی بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی خستە بەرباس. ئەو کەسانەی خوازیارن ترەمپ ئەو خەڵاتە وەربگرێت جەخت دەکەنەوە پرسی چەک داماڵینی کۆریای باکوور لە چەکی ئەتۆمی و کۆتاییهێنان بە جەنگی کۆریا یەکێک لە دەسکەوتە بەنرخەکانە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك