كوردى

دەوەن نەوزاد: پلانم داناوە سەیری یارییەکانی بەڕازیل بکەم

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دەوەن نەوزاد، خانمە ئەکتەری کورد، ھاندەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلە و پێی وایە لەو مۆندیالەدا یاریزانەکان ئاستێکی جوان و بەرز پێشکەشی ھەوادارانی وەرزشی دەکەن.

دەوەن نەوزاد، لەبارەی مۆندیالی 2018ـی ڕووسیا، بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: “ھاندەری ھەڵبژاردەی بەڕازیلم، بەھیوام لەو مۆندیالەدا وەک مۆندیالی ساڵَی 2014 نەبێت و بگاتە یاریی کۆتایی و جامەکە بەدەست بھێنێت”.

ئەو خانمە ئەکتەرە، دەشڵێت: “پلانم داناوە بینەری یارییەکان بم و یارییەکانی بەڕازیلیش ھەمووی سەیر دەکەم”.

ڕۆژی 14/6/2018، جامی جیھانی کە بە مۆندیال ناسراوە، لە ڕووسیا دەست پێ دەکات، لە سەرانسەری جیھان سەیری یارییەکان دەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك