كوردى

پۆلیسی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا وادەی سەردانیكردنی ڕاگیراوان بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشکرا کرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1462018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، تێدا ئاماژە بەوە دراوە، کە پلان و ڕێنماییەكانی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ سەردانیكردنی ڕاگیراوان لە ڕۆژانی جەژندا راگەیاندرا.

 

لەو راگەیاندراوەدا، ئەوەش خراوەتە روو، کە بەەپێی ئەو رێنماییانەی دانراوە لەبەشی پۆلیسی گرتن و گۆستنەوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز سەردانیكردنی راگیراوان نییە، لە رۆژی دووەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا سەردانیكردن تەنها بۆ ژنانە و لەرۆژی سێیەمی جەژندا سەردانیكردن تایبەتە بە پیاوان.

 

جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە لە رۆژانی جەژندا دەبێت سەردانیكەر پابەند بێت بەیاسا و رێنماییەكانی ناو بەندینخانەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك